لە رێگەی 964 ەوە هاوکارییەکەی گەیاند

لە سلێمانییەوە بەهانای خاوەن شۆفێرە وەرگەڕاوەکەی بێخاڵەوە هات

ئاکام غەفور – رواندز

ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە لۆفەکانی بێخاڵ لە سنووری قەزات رواندز هەڵدێرا و خاوەنەکەشی دەستکورت و نەبو بوو، هاوڵتییەکی سلێمانی کە لە رێگەی 964 ەوە بەمەی زانی بەهانایەوە هات و هاوکاری مادی گەیاندە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە.

ئاکام غەفور پەیامنێری 964 لەبەردەم ئۆیۆ،بێلە وەرگەڕاوەکە زەرفێکی بەدەستەوەیە کە هاوکاری هاوڵاتییە سلێمانییەکەی تێدایە، باس لە چۆنیەتی پێزانینی ئەم هاوڵاتییە بەم رووداوە دەکات و دەشڵێت، هاوکارییەکەی بۆ تێچووی دەرهێنانی ئۆتۆمبێلەکە و تێچووی نەخۆشخانەیە کە خێزانی کابرای شۆفێر لەکاتی رووداوەکە بریندار بووە.

لە دیمەنێکی دیکەشدا پەیامنێری 964 لاگەڵ خاوەن شۆفێرەکە دەردەکەوێت کە هاوکارییەکەی رادەست دەکات.

پێشتر، عومەر ئەحمەد، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بە 964 ی وتبوو، ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ کەوتووە، زۆر قووڵە و تادانۆی پێویستە، داوای پارەیەکی زۆریش دەکەن و ئەوانیش توانای ئەو پارەیەیان نییە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پێ بهێننەوە سەرەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن