بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت

وەزارەتی کار ئاسانکاری زیاتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکار دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاسانکاری زیاتر بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆتەرخانکار بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات و بۆ ئەمەش مادەیەکی یاسایی هەموار کردەوە.

ماددەی (4) خاڵی چوارەمی لە رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026ـی تایبەتە بە مۆڵەتی خۆتەرخانکار.

مافپەروەر، هیوا رەحمان راوێژکاری یاسایی و بەرپرسی بەشی یاسا لە وەزارەت دەڵیت، کەسوکاری خاوەن پێداویستی تایبەت زیاتر دەتوانن سود لە رێنماییەکە وەربگرن و باوک دەتوانێت مۆڵەتی فەرمی بۆ چاودێریکردنی منداڵەکەی وەربگرێت، بەمەش ژمارەیەک گرفتی گەورەی چارەسەر دەکات.

وتیشی “ئەگەر دایک ژنی ماڵەوە بێت و منداڵی کەمئەندام یاخود خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت، کە رێژە و جۆری کەمئەندامیەکەی وەک رێنمایەکە بێت، باوک فەرمانبەر بێت و کەمئەندامەکە 12 ساڵی تەواو کردبوو، ئەوا باوکەکە دەتوانێ بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی خۆتەرخانکار وەربگرێت.

ئاماژەیان بەوەکرد، پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەمواره  لە ژمارە 343 لە بەرواری 14.4.2026ی رۆژنامەی فەرمی (وەقائعی کوردستان)، کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەر فەرمانبەرێک رێنماییەکە دەیگرێتەوە دەتوانێت سەردان بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکەی.

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکی چوار منداڵە و چاوی لە د...

خاوەن پێداویستی تایبەتە و دایکی چوار منداڵە و چاوی لە دەستی خێرخوازانە