هیچ ئەندامێكی دەرنەهێنراوە
پۆلیس وردەكاریی كوشتنی منداڵەكەی رانیە باس دەكات
964+
ژێوار خدر – رانیە
لە شاخی ههنجیرهی نزیك گهڕهكی تیتۆكه له شاری رانیە تەرمی منداڵێك دۆزرایەوە، کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە
شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ی وت، منداڵەكە لە شاخی هەنجیرە كوژراوە، بە پێی زانیارییەكان كەسی بكوژ نەخۆشی دەروونی هەیە و رەوانەی پزیشكی داد كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەخۆشییەكەی.
وتیشی،” لەلای تەرمی منداڵەكە مشارێك دۆزراوەتەوە و ئێستا مشارەكە لای پۆلیسە و لێكۆڵینەوەی ورد لە رووداوەكە بەردەوامە، تا ئێستاش نازانین بۆچی منداڵەكەی كوشتووە.
ئامۆژگاری دایكان و باوكانیش دەكات، بە هیچ شێوەیەك منداڵەكانیان لە كۆڵان بە تەنیا بەجێنەهێڵن و ئاگاداریان بن، بۆ ئەوەی تووشی رووداوی خراپ نەبن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد