قەڵادزێ لە بەفر و باران پێشەنگە

 ئیدارەى راپەڕین؛ نزیکەى 1000 ملیم لە پار زیاتر باریوە

وریا فەتاح

بەپێى داتاکان کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین (کەشناسی کشتوکاڵی) بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت کە ئەمساڵ رێژەى بارانبارین لە ئاستێکى بەرزدایە و بڕى بارانى سنوورەکە نزیک بووەتەوە لە 1200 ملیم.

بەپێى ئامارەکان، بڕی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بەراورد بە ساڵی رابردوو گەشەیەکی زۆر گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەشێوەیەک نزیکەر 5 هێندەی ساڵی رابردوو بارانبارین زیادی کردووە.

بەپێی داتاکان، قەڵادزێ بەرزترین رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی لێ تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 1232 ملم، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لە هەمان کاتدا تەنها 271.5 ملم بارانی لێ باریبوو. هەروەها زۆرترین بڕی بەفربارین لە قەڵادزێ بووە کە گەیشتووەتە 39 سم.

ئامارى بارانبارینى سنوورەکە بەمشێوەیەیە:

تێکڕای بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا: 1173.3 ملم
تێکڕای بارانبارینی ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە: 237.7 ملم
جیاوازى بارانى ئەمساڵ بەراورد بە پار 935.6 ملیمە.

 ئیدارەى راپەڕین؛ نزیکەى 1000 ملیم لە پار زیاتر باریوە