بەشێک لە مامۆستایان پاڵپشتیان دەکەن

قوتابیانی پۆلی 12 لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە

رێباز خدر – هەولێر

هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کورستان لە هەولێری پایتەختیش قوتابیانی پۆلی 12 گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی.

قوتابیانی کوردستان بەگشتیی دوو داواکارییان هەیە، درێژکردنەوەی کاتی تاقیکردنەوەکانی وزاری و تەرککردنی وانەکانی عەرەبی و کوردی لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ بەشی زانستی واتە ئارەزوومەندانە بێت.

لە هەولێر قوتابیان چوونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و بەدروشم بەرزکردنەوە ناڕەزایی خۆیان دەربرێ، بەشێک لە مامۆستایانیش پاڵپشتی لە داواکارییەکانی قوتابیان دەکەن و دەڵێن رەوایە.

هەر ئەمڕۆ لە سلێمانیش لەسەر داوای 964 بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لەگەڵ قوتابییە ناڕازییەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، داواکارییەکانیان دەگەیەنێتە وەزارەتی پەروەردە و دواتر بڕیاریان لەسەر دەدرێت.

پێداچوونەوە؛ توانا نەقی