قوتابییە پەنابەرەکان تێکەڵ بە قوتابخانە ناوخۆییەکان دەکرێن

964+

پێشەوا محەمەد

لە پارێزگای سلێمانی قوتابییە پەنابەرەکان تێکەڵ بە قوتابخانە ناوخۆییەکان دەکرێن و “ئامانج لێی تێکەڵکردنیانە تا هەست بە جیاکاری نەکەن”.

پڕۆژەکە لە 300 قوتابخانەدا جێبەجێ کراوە و هەریەکەیان لە یەک تا 100 قوتابی وەرگرتووە.

ساڵی رابردوو پلانی تێکەڵکردنەکە داندراوە و جێبەجێ کراوە و پەروەردەی سلێمانیش بەردەوام لە هەوڵی فراوانکردنیدایە.

ئاری ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەشی پلان لە پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، “پڕۆژەکە بە هاوکاری رێکخراوە دەرەکییەکانە و ئەوان بەردەوام خولی فێربوونی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی بۆ پەنابەرەکان دەکەنەوە”.