تێنسی یانەی پێشمەرگە ئامادەیە بۆ قۆناغی کۆتایی

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئامادەیە بۆ قۆناغی کۆتایی خولی عێراق.

دوای ئەوەی لە دوو قۆناغی پێشودا توانیان ئاستی بەرز پێشکەش بکەن، لە ئێستادا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە دوا ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق.

ئالان سەلام، راهێنەر و یاریزانی تیپی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە 964ـی وت، هەرچەندە قۆناغی یەکەم ئەنجامەکانیان باش نەبوون، بەڵام لە قۆناغی دووەم توانیان ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.

وتیشی، هەرچەندە وەک پێویست پاڵپشتی نەکراون، بەڵام بۆ قۆناغی کۆتایی ئامادەکاری باشیان کردووە و هەوڵ ئەدەن یانەکەیان لە ئاستی نایاب بهێڵنەوە.
بڕیارە لە رۆژانی 18 تا 21ـی ئەم مانگە و لەسەر یاریگای گەل لە شاری بەغدا، قۆناغی کۆتایی پاڵەوانیەتی عێراق بەرێوەبچێت و تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش کە پێکهاتوون لە یاریزانان ئالان سەلام و رۆژین ئەکرەم و رەنجدەر رەفیق لەم قۆناغەدا، رووبەڕووی هەریەک لە یانەکانی جەیش و ئالیاتی شورتە و صەید و کازمییە دەبنەوە.

یانەکەی شاری سلێمانی پێویستی تەنیا بەیەک بردنەوە دەبێت بۆ مانەوەی لە ریزی یانە پلە نایابەکانی عێراق.