دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە چەمچەماڵ کە لە پشتەوەی یدا قەزاکە بە گشتی دەردەکەوێت- وێنە: 964+
سێیەم رووداوی هاتوچۆی ئەمڕۆ
پێنج کەسی یەک خێزان بریندار بوون
+964
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، پێنج ئەندامی خێزانێک بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانهوه برینداربوون.
خێزانەکە پێکهاتوون، لە دایک و باوک و دوو کور و کچێک، ئێستا لە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، چارەسەری پێویست وەردەگرن.
دكتۆر شەریف رەحیم جێگری بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، “رووداوەکە نزیکهی کاتژمێرێک پێش ئێستا لە نزیک ناحیەی سەنگاو روویداوه.
وتیشی، دایکەکە تەمەنی 30 ساڵ و باوکەکە تەمەنی 34 ساڵه، دوو کوڕەکەیان تەمەنیان پێنج ساڵ و کچەکەیان تەمەنی سێ ساڵ بووە”.
دکتۆر شەریف بۆ 964 باسی لەوەش کرد لە لایەن تیمی خێرای 122ـهوه چوونەتە هانای بریندارەکان و ئێستا تەندروستیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە”.
ئهمڕۆ تا ئێستا ئهمه سێیهم رووداوی هاتوچۆیه روودهدات، له رێگهی دهۆك – موسڵ چوار كهسی یهك خێزان گیانیان له دهست دا، ههروهها له گهرمیانیش له ئهنجامی پێكدادانی مینی پاسێك و پیكابێك، 10 كهس برینداربوون، كه 9یان منداڵن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا