سلێمانی باوەشی بۆ بۆکسێنەرانی عێراق دەکاتەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتی بۆکسێنی بێچووەشێرانی یانەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی بۆکسێنی عێراق و بەهاوکاری لقی سلێمانی، لە هۆڵی یانەی ئاشتی پاڵەوانیەتی بۆکسێن بۆ بێچووەشێرانی یانەکانی عێراق بۆ هەردوو ئاستی کوران و کچان بەڕێوەدەچێت.

بڵند مەحمود، ئەندامی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی بۆکسێن بە 964ـی راگەیاند، لەم ساڵدا ئەمە یەکەم پاڵەوانیەتییە کە بۆ ئاستی بێچووەشێران دەکرێتەوە.

وتیشی، پاڵەوانیەتییەکە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت و یاریزانانی سەرکەوتوو دەگەنە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.

بڕیارە لە رۆژانی 20 تا 24ـی ئەم مانگە و لەنێو هۆڵی یانەی ئاشتی لە شاری سلێمانی، پاڵەوانیەتی بۆکسێنی یانەکانی عێراق بەرێوەبچێت و تا ئێستا دیار نییە کە چەند یانە ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی