هەڵەبجە پلانی ستراتیژی دادەڕێژێت

پێشەوا محەمەد

ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بە هاوکاری رێکخراوێکی هۆڵەندی پلانێکی ستراتیژی بۆ هەڵەبجە دادەنێت و ئامانجیش لێی دانانی ماستەرپلانە بۆ پارێزگاکە.

رێکخراوی VNGـی هۆڵەندی پلانەکە رێکدەخات و لە سەرەتاشەوە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئامارە لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکە.

“پلانەکە بۆ ئیدارەدان و بینینی سەرخان و ژێرخانی هەڵەبجەیە و پاشان بەکارهێنانیەتی بۆ داڕشتنی ماستەرپلانی پارێزگای هەڵەبجە”، ئەوە وتەی زانیار حەمە نووری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجەیە بۆ 964.

دەشڵێت، یەکەم کۆبوونەوە کراوە و بڕیار وایە بۆ بەدەستهێنانی ئامارەکان کۆبوونەوەکان بچووک بکرێنەوە لەگەڵ فەرمانگە تایبەتمەندەکان.