تیمەکانی خزمەتگوزاری کارەبا سەرقاڵی بەستنی پێوەری زیرەکن بۆ دانانی سیستەمی پریپەید. وێنە/کارەبای سلێمانی
وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم: پلانی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێریمان هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە پلانیاندایە کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەن.
وه‌زیری كاره‌با ئه‌مڕۆ بۆ په‌یجی فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت، “ماوەی دوو ساڵێکە کار لەسەر پڕۆژەی پریپەید دەکەین، بە هۆی سیستمی پریپەیدەوە کارەبای بەردەواممان بۆ هەندێ شوێن لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دابین کردووە”.
ئه‌و روونیده‌كاته‌وه، بە هۆی پریپه‌یده‌وه هاوڵاتی تەنیا یەک جۆر کرێی کارەبا دەدات، نرخی 156 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک بە بەراورد لەگەڵ کرێی ساڵی رابردووی هەمان هاوبەش، بە دوو سەرچاوەی کارەباوە، 90 هەزار دینار کەمتر لەسەری دەوەستێت و کارەبایەکی 24 کاتژمێرییشی دەبێت.
کەمال محەمەد هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر لە 185 مۆلیدەی گەورەی یەک تا دوو مێگاواتی بە هۆی پرۆژەی پریپەیدەوە لە کار وەستاون و کاریگەرییان لەسەر پاراستنی ژینگە هەبووە.
وتیشی، “لە پلانماندایە کارەبایی 24 کاتژمێری دابین بکەین”.
سیستمی پریپەید، جۆرێکی سیستمی دابینکردنی کارەبایە کە هاوبەش پێشوەختە پارەی کارەباکەی دەدات، ئێستا لە هەندێک پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ناوچەی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی کارەبای هەرێم، هەر شوێنێک سیستمی پریپەیدی هەبێت، پارە کەمتر دەدات، کارەباکەی 24 کاتژمێرییە، پێویستی بە مۆلیدەی گەڕەک نابێت، ژینگەکەی پاک دەبێت و ڤۆڵتییە کارەباکەی جێگیر دەبێت.