"ئهگهر چارهسهر كێشهكانیان نهكرێ"
سهرۆك و كارگێڕیی یانهی رانیه دهست له كار دهكێشنهوه
مهجید بیتوێنی – رانیه
یانەی رانیە حاڵی خراپە،ئەگەری زۆرە دەستەی کارگێڕیی یانەكه دەست لە کاربکێشنەوە و تیپەکەش بەشداری خولی نایابی ئەمساڵ نەکات.
964 دهزانێت، قهرزێكی زۆر لهسهر یانهی رانیه کەڵەکەبووه، ئێستا یانهكه 60 بۆ 70 ملیۆن دینار قەرزدارن و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و هونەری، خۆیان زێڕی هاوژینەکانیان فرۆشتووە یان بە شێوازی جیاجیا بە قەرز پارەیان داوەتە یانەکە، کەسی واهەیە لەناو دەستەکە 10 ملیۆن دیناری لە گیرفانی خۆی بۆ یانهكه خهرج كردووه.
بەخیتارحەسەن جێگری سەرۆکی یانەی رانیە بە 964ی راگەیاند، “یانەکە لە قەیرانێکی گهورهی داراییدایە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک بەڵێنیان پێدرا بەڵام جێبەجێ نەکرا، بۆیە بەڕێوەچون وسەرکەوتنی یانە بەو شێوازە ناکرێت، ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی دەستەی یانەکە ههیه”.
“ماوەیەکی دیكه چاوەڕێ دەکەین، چونکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حزبی لەسەر هێڵین، ئەگەر ئاسۆیەکی روون نەبێت دهست له كار دهكێشینهوه”. بەختیار حەسەن وای وت.
نزیکەی سێ مانگی ماوە خولی نایابی کوردستان دەست پێبکات، هیچ پێناچێت یانەی رانیە بەشداریی بکات، چونکە وەک جێگری سەرۆکی یانەکە دەڵێت، کاتیان لەبەر دەست نەماوە بۆ گرێبەستی نوێ و خۆڕێکخستنەوە، ئەگەریش بەشداربن خراپیی دۆخی دارایی یانە، کاریگەری خراپی لەسەر ئاستی یانەکە دەبێت، بۆی هەیە ئەو سەرکەوتنە بباتە ژێرگڵ، کە دوای نزیکەی چارەگە سەدەیەک ئینجا توانی بگاته خولی نایابی كوردستان.
دەستەی کارگێڕیی یانەی رانیە پێکهاتوون لە 9 کەس، ماوەی ساڵێک و 10مانگە بە شێوەی کاتی دوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستەی پێشوو، ئەرکی بەڕێوەبردنی یانەکەیان گرتەئەستۆ، تا هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام پێدەچێت ئەوانیش بەمزووانە دەست لەکاربکێشنەوە.
به پێی زانیارییهكانی 964، یانەی رانییه بۆ ئەوەی بکەوێتەوە سەرپێ و كێشهكانی چارهسهر بن، پێوستی بە 250 ملیۆن دینار هەیە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا