ئەو كەسانەی هاتوچۆی موسڵ دەكەن ئاگاداربن
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
رێگەی سەرەکی نێوان گوندی دووبەردان – موسڵ بەهۆی کارکردن لە ئاوەڕۆی جادەکەوە داخراوە و رێگای بەدیلی بۆ دانرا و رێگایەکە مەترسی هەیە بۆ شۆفێران گەر بە شەودا هاتوچۆی تیادا بکەن.
پەیامنێری964 لە شوێنەکەبوو، بڕیاڕە دووبارە لە پردی مەندان لە قەزای بەردەڕەش تاوەکو دەروازەی شاری موسڵ نۆژەن بکرێتەوە، لە ئێستاوە کاری تێدادەكرێت، بۆیە جادەکان هەڵکەنراون و ئێستا جادەکە داخراوە و هۆشیاری دەدرێت بە شۆفێرەکانی ئەم ناوچەیە ئاگاداری خۆیان بن لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەودا و بە تایبەت ئەوشۆفێرانەی سەردانی موسڵ دەکەن بۆ بەنزین وەرگرتن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 18.6.2023 لە رێگەی جێگری پارێزگاری موسڵ” سیروان رۆژبیانی “ بەردی بناغە بۆ جادەکە دانرا بە گوژمەی دوو ملیار و 513 ملیۆن دینار.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد