دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى خانه‌ى گه‌ورانى سلێمانى ... وێنه: خانه‌ى گه‌ورانى سلێمانى
زیاتر له 3000 یش ئازاد كراون
ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 4000 کەس له‌هه‌رێمى كوردستان حوکم دراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی ده‌ڵێت، لە شەش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌س له هه‌رێمی كوردستان حوكمدراون و زیاتر له سێ هه‌زار سزادراویش ئازاد كراون.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.7.2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى بڵاویكرده‌وه، كه ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئه‌نجامداوه و ئاشكراى كردووه كه لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، سێ هەزار و 732 سزادراو هاتوونە چاکسازییەکانی کوردستان و سێ هەزار و 231 سزادراویش ئازاد کراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا توانیوانه خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە 22 هەزار و 355 زیندانی بكه‌ن و 610 زیندانیش مۆڵەت پێبده‌ن بچنه ماڵه‌وه‌و، 634 زیندانی بە مەرج و چوار زیندانییش بە لێبووردنی تایبەت ئازاد کراون.
ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازى بڵاویكردووه‌ته‌وه، بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی (گەوران و ژنان و منداڵان) لە هەرسێ شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك، ده‌گرێته‌وه.