کۆڕەک تیلیکۆم بۆ تایبەت بە 964:
دادگاى رەسافە بڕیارەکانى دژى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆمیى بەشێوەیەکى کاتى راگرت
964+
وریا فەتاح
کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم بە 964ـى راگەیاند، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا لە بەغدا، بڕیارەکانی دژی کۆمپانیای کۆڕەک راگیران.
بەپێى ئەو لێدوانە فەرمییەى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم بە 964ـى راگەیاند،”ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئابی 2026، دادگەی رەسافە، فەرمانێکی سالاری دەرکرد، بڕیارەکانی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دژ بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بەشێوەیەکی کاتی راگرت”.
دەشڵێت: راگرتنى بڕیارەکان تا ئەو کاتەیە، دۆسییەکان بە فەرمى لە دادگا یەکلایى دەبێتەوە.
بەهۆى کێشەکانى نێوان دەستەى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق، ئۆفێسى سەرەکى لە بەغدا داخرا و دەستەکە هۆشدارى بە بەشداربوانى کۆڕەکدا کە بەخێرایى ژمارەى جێگرەوە بۆ هەژمارە ئەلیکترۆنییەکانیان دابنێن.