دیمه‌نێك له دروستكردنى شوێنه‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كى پیرمه‌گرون.. وێنه: دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
كه‌وێكیشیان ئازاد كرد
له شاخی پیره‌مه‌گرون شوێنى ئاوخواردنه‌وه بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان دروستكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند هاوڵاتییه‌كى سنوورى پیره‌مه‌گرون، شوێنى ئاودان بۆ ئاژه‌ڵ و باڵنده كێویه‌كانى دروستده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌ڵێت، مرۆڤ چه‌نده پێویستى به ئاوه، باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كانیش زیاتر .
ئه‌و هاوڵاتیانه خه‌ڵكی گوندى یاڵانقۆزی بناری چیای پیرەمەگرونن، له‌گه‌ڵ دروستكردنى شوێنی تایبەت بە گلدانەوە و کۆکردنەوەى ئاو بۆ ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان، كه‌وێكیشیان ئازاد كرد‌و ره‌وانه‌ى ناو شروستیان كرده‌وه.
ره‌سوڵ ئیبراهیم، یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه به 964ـى وت، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما و كه‌مى ئاو له سنووره‌كه‌یان، هه‌ستاون به دروستكردنى ئه‌و شوێنانه.
وتیشی “به‌هۆى بوونى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌یه‌كی زۆر له شاخى پیرمه‌گرون به پێویستمان زانى ئه‌و شوێنانه بۆ ئاوخواردنه‌وه‌یان دروست بكه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكرد، مرۆڤ چه‌نده پێویستى به ئاوه، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ش زیاتر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه هه‌ر ئه‌مڕۆكه له‌گه‌ڵ دروستكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو، كه‌وێكیشیان ئازاد كردووه و گه‌ڕاندویانیه‌ته‌وه ناو سروشت.
لایخۆشیه‌وه، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى خۆیاندا ده‌ستخۆشی له‌و چه‌ند هاوڵاتیه‌ى پیره‌مه‌گرون كرد.
پێیوایه، لە سۆنگەی هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتى و هەوڵدان بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و خەمخۆریان بۆ سروشت و ژینگە، ئه‌م كاره‌یان كردووه.