لە کەلار بارهەڵگرێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون – وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
بارهەڵگرێک وەرگەڕا و سێ کەس برینداربوون
شۆڕش قادری
لە کەلار بارهەڵگرێک لە دوو کەسی دا و وەرگەڕا، جگە لەو دوو هاوڵاتییە شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربوو و کەپرێکیش زیانی بەرکەوت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19.5.2026 لەسەر شەقامی شەستی کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤیکۆ بەراد دوای ئەوەی کۆنتڕۆڵ لەدەستداوە، دوو کەسی شێلاوە و زیانیشی بە کەپرێکی قەراغ رێگاکە گەیاندووە، دواتر بارهەڵگرەکە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی برینداربووە.
ئەو دوو هاوڵاتییەی بارهەڵگرەکە لێی داون و برینداربوون، لەدایکبووی ساڵانی 1966 و 1988ـن، شۆفێری ئۆتۆمبێلکەش لەدایکبووی ساڵی 1977ـە، سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.