زانکۆی لەندەن دێتە هەولێر

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر، بەردی بناغەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی دانرا، کە یەکەم لقی زانکۆی لەندەنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زانکۆکە لەسەر رووبەری ١٥٠ هەزار مەتر دووجا لە هەولێر دروستدەکرێت کە پێکدێت لە شەش باڵەخانەی کۆلێژی جیاواز و شەش باڵەخانەی بەشە ناوخۆیی و کتێبخانە و کافتریایەک.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەیڤد هەنت، کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەولێر بەردی بناغەکەیان دانا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە وتارێکدا وتی، “ئەم جۆرە ناوەندە زانستییانە، بێگومان یارمەتیدەر دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی و هیوادارم بتوانێت خزمەتێکی زیاتری خوێندن و زانست لە هەرێمی کوردستان بکات”.