سەعاتی سفر؛
پێشکەوتنەکانی فڕۆکەی جەنگی و ریزبەندی وڵاتان لە بەهێزیدا
ژووری هەواڵ
تەوەری ئەم جارەی سەعاتی سفر بە دڵی ئێوەیە و لە جیلی یەکەم تا شەشەمی فڕۆکەی جەنگی و ورد و درشت و مواسەفاتەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردن و پشکنینی فڕۆکەوان باس کراوە.
عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، لە جیلی یەکەمی فڕۆکە کە لە جەنگی یەکەمی جیهانییەوە باکار هێنراوە تا ئێستا کە جیهان گەیشتووەتە جیلی شەشەم دنیایەک پێشکەوتن و گۆڕانکاری بەخۆوە بینیوە.
ئێستا جیلی پێنجەم لە کاردایە و ئەمریکا سەرمەشقە و روسیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەش لەدوای ئەوەوە، چینیش تاکە وڵاتە کە جیلی شەشەمی فڕۆکەی جەنگی راگەیاندووە.
سەبارەت بە هەڵبژرادنی فڕۆکەوان عەقید سەڵام ئاماژەی بەوەکرد، کە ئاسان نییە و دەبێت زیاتر لە 90 پشکینی جەستەی بۆ بکرێت و تەنانەت حساب بۆ خانەوادە و جیناتی دەکەن و بەهێزی جەستەش بەشێکە لە تاقیکردنەوەکان.
ئەمانە بەشێکن لە بابەتەکانی بەرنامەی ئەمجارە:
– فڕۆکەی جەنگی گەیشتووەتە جیلی شەشەم و جینەرەیشنی پێشکەوتوو
– گۆڕینی جیلی فڕۆکەکان بۆ زوو کۆنترۆڵکردنی ئاسمان بووە
– عێراق بە نەوەی سێیەم و چوارەمی فڕۆکە شەڕی دەکرد
– تەنیا چین ئاشکرای کردووە فڕۆکەی جیلی شەشی هەیە
– درۆن جێگەی فڕۆکەی بە فڕۆکەوان ناگرێتەوە
– تێچووی فڕۆکە زۆر گران دەکەوێت
– پێش هەموو شتێک دەبێت ئاسمان کۆنترۆڵ بکەیت
– دەنگی فڕۆکە تۆقێنەرە و حسابی بۆ دەکرێت
– ئێران سوودی لەشەڕی کوەیت بینی بۆ ئاسمانی خۆی
– فڕۆکەوان لەگەڵ فڕۆکەکەی یەک لیوای سەربازییە
– ئەو پشکنینانەی بۆ فڕۆکەوانێک دەکرێت
– شەڕی ئاسمان جیاوازە و هەر فڕۆکە و ئەرکی خۆی هەیە
– بۆ شەڕی زەوی A10 سەندەربۆڵد بێ وێنەیە
– زۆر جار فڕۆکەوان فڕۆکەی خۆیان دەخاتە خوارەوە
– ساڵانێک فڕۆکەی سوخۆی و مێگ یەکەم بوون
– مواسەفاتی فڕۆکەکانی بەردەستی باس دەکات