پاسەوانێک داوای هاوکاری دەکات

لە ئاگری کۆگاکە سێ تانکی تائێستا دەسووتێن

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تەنیا سێ تانکی لە کۆگاکە سووتەمەنییەکەی نێوان هەولێر بۆ کەرکوک دەسووتێ، پەیامنێرمان دەیژمێرێ تا 10 تانکی کە وەک کۆگا بۆ ماددەی خام دانراون لە کۆگاکە بوونی هەیە.

تیمەکان لەوێن و بەردەوام رێگە لە تەشەنەسەندی ئاگرەکە دەگرن، یەکێک لەو کەسانەی لە نزیک کۆگا سوتەمەنییەکە پاسەوانی بورجێکە، داوای ئەوەی دەکات یارمەتی ئەویش بدەن و هەوڵبدەن، ئاگری کۆگاکە کە بەردەوام تین دەسەنێ نەگات بە ئەوانیش.

پێشتر، دیدار ئەحمەد، خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانەی لە کۆگاکە کاریان کردووە، پێیان وتین ئاگرەکە لە زەوییەوە دەستیپێکردووە و بەهۆی ئەوەی سووتەمەنییەکان زوو گڕیان گرتووە، نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.

وەکو خاوەنی کۆگاکە باسی لێوەکرد، ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، ئەو شوێنە پێشتر بەنزینخانە بووە و ئێستاش وەک کۆگای سووتەمەنی بەکاردێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا