رێوڕەسمی حەج – وێنە؛ ئەرشیف
ئەوانەی ساڵی داهاتوو دەچن
ناوی مامۆستایانی ئایینی دەرچوو بۆ پرۆسەی حەج بڵاوکرایەوە
ئەحمەد مستەفا
بۆ دیاریکردنی مامۆستایانی ئایینی کە وەک مورشد لە پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 بەشداری دەکەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.9.2026، پرۆسەی تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی ناوی مامۆستایانی ئایینی ئەنجامدرا.
بەپێی ئەنجامی تیروپشکەکە، ناوی ئەو مامۆستایانەی کە بۆ بەشداری لە پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو هەڵبژێردراون، دیاریکرا و بڵاوکرایەوە.
لە هەمان کاتدا، وریا مەولانا خالد بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە، بە بۆنەی دەرچوونی ناوی مامۆستایانی ئایینی، پیرۆزبایی لێکردن و هیواخوازی سەرکەوتن و ئەنجامدانی ئەرکەکەیانی کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو مامۆستایانەی کە لەم قۆناغەدا ناویان دەرنەچووە، دەتوانن لە ساڵانی داهاتوودا داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و بەشداریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێکخستنی بەشداریی مامۆستایانی ئایینی و دابینکردنی پێویستییەکانی کارکردنیان وەک مورشد لە پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 دا ئەنجامدراوە.