دیمەنی شکاندنی چوارچێوەی دارەکانی ناوبازاری کەلار.وێنە:964
چوارچێوەی بەشێک لە دارەکانی ناو بازاڕی کەلار شكێنران
+964
میلاد جەلال – کەلار
لە شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕی کەلار، ئەو چوارچێوانەی کە دانراون بۆ پارێزگاریکردن لە دارەکان، شکێنراون، شارەوانی قەزاکە دەڵێت هەر کەسێک بێت دەیدەن بە دادگا.
ئەو چوارچێوانە لەلایەن شارەوانی کەلارەوە بۆ ئەوە دانراون تا دارەکان کەمێک چەسپاو و گەورە دەبن، دواتر لادەبرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.7.2023، ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار بە 964ى وت، “ئەو چوارچێوانە دوێنێ شەو شکێندراون و ئاگادارکراوینەتەوە”.
وتیشی، ناو بازاڕ پڕە لە کامێرای چاودێری، ھەر ئەمڕۆ دەست بە لێکۆڵینەوە دەکەن لەڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، “ھەرکەس ئەو کارەی کردبێت دەیدەین بە دادگا”.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر