نزار ئامێدى بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق

وریا فەتاح

نزار ئامێدى، بە بەدەستهێنانى  227 دەنگ، بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 11.4.2026، هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق لە ئەنجومەنى نوێنەران بەڕێوەچوو، هەرچەندە لە گەڕى یەکەمدا هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانى دەنگى پێویست بۆ بوون بە سەرۆک کۆمار بەدەست بهێنن، بەڵام بە گەڕى دووەمدا نزار ئامێدى بە بەدەستهێنانى 227 دەنگ. بوو بە سەرۆک کۆمارى عێراق.

نزار ئامێدى کێیە؟

ناو: نزار محەمەد سەعید ئامێدی.

ساڵى لەدایکبوون: 1968

پێگەی حزبی: ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستانە.

لەساڵى 2005 تا 2022 راوێژکارى سەرۆککۆمار بووە، لە سەردەمى سەرۆک مام جەلال و د. فوئاد مەعسوم و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح-دا

لە کۆتایی ساڵی 2022 وەک وەزیری ژینگەی عێراق لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی دەستبەکاربوو و دواتر لە 25.10.2024، دەستى لەکارکێشایەوە؟

لەساڵێ 2024 کراوە بە لێپرسراوى مەکتەبى سیاسى یەکـتی نیشتمانیى کوردستان لە بەغداد.