دوای 18 کاتژمێر ئاگرەکەی شارباژێڕ کۆنتڕۆڵ کرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

نزیکەی 18 کاتژمێر شاخی حەسەن بەگ لە ناوچەی شارباژێڕ سووتا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵ کرا و 300 دۆنم زەوی سووتاند.

بەڕیوەبەرانی کارگێڕیی ناوچەکە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بۆ تەقینەوەی تەقەمەنی دەگەڕێننەوە، لە ماوەی ئەو 18 کاتژمێرە پووش و پاوانی گوندەکانی باڵخ، وڵاخلوو و کونەماسی کردووەتە قەرەبرووت.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، لەو کاتەی ئەگارەکە تەشەنەی سەند، چوارجار تەقینەوەی مین روویدا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە 964ی راگەیاند، بەھۆی بوونی چەندان کێڵگەی مین نەتوانراوە بە زوویی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لە بەشی خوارەوەی شاخەکە ئاگربڕ دروست کرا.

لە ماوەی ھەفتەیەکدا لە سنووری ناحیەی گاپیلۆن، چوار رووداوی ئاگر کەوتنەوە روویداوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی