وەزیری پەروەردە بۆ دایکان و باوکان: ماڵپەڕی (ئی-خێزان) بەکاربهێنن

964+

فەهمی نەبی

وەزیری پەروەردەی هەرێم داوا لە دایکان و باوکانی قوتابیان دەکات، بۆ سوودی منداڵەکانیان ماڵپەڕی (E-XEZAN) بەکاربێنن.

پلاتفۆرمی (ئی -خێزان) لەلایەن فێرگەی برادۆست لە نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2021 دروستکراوە، سەرجەم بابەتەکانی لە بواری پەروەردە و فێرکردنە،

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، ئامانجیان ئەوەیە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە پەروەردەی خێزانی هاوئاهەنگ بکەن لەگەڵ پەروەردەی قوتابخانەکان.

ماڵپەڕی (ئی -خێزان) چەندان بابەت و بەشی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، لە جۆری بەرپرسیاریەتیی دایکان و باوکان لە پرۆسەی پەروەردە، سترێس لە کاتی تاقیکردنەوە، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرزەکار، بیرکۆڵی، خواردنی بەیانیان، بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و دەیان بابەتی دیکە.

لێرە دەتوانن سەیری ماڵپەڕەکە بکەن.