مۆتێلەکەی سلێمانی بە هۆکاری ئەمنی داخراوە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
درەنگانی شەوی رابردوو مۆتێل بانی خێڵان لە سلێمانی داخرا و ئاسایشی سلێمانی هۆکارەکەی بۆ جێبەجێنەکردنی رێنماییە ئەمنییەکان دەگەڕێنێتەوە.
مۆتێلەکە لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی لە لایەن قایمقامیەتەوە داخراوە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بۆ 964ـی روونکردەوە، لە تۆمارکردنی ناو و بەکرێدانی ژوورەکاندا مۆتێلەکە سەرپێچی رێنماییەکانی کردووە.
وتیشی، “ئەوانە سەرپێچی رێنماییە ئەمنییەکانی ئەو شوێنە گەشتیاریانەن بۆیە بڕیاری داخستنی دراوە”.