بۆ نەخۆشیش بەکاردێت

لە فێستیڤاڵەکەی هەورامان قاوەی کنگر پێشەکەش دەکرێت

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوو خانمی هەڵەبجە لە فێستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەورامان بەرهەمێکی جیاواز پێشکەش دەکەن کە لە تۆوی کەنگر درووستیان کردووە و بە شێوەی قاوە ئامادەی دەکەن و پێشکەشی دەکەن.

رێژوان دیاری، لەگەڵ خانمێکی هاوکاری براندێکی قاوەی قەزوانیان هەیە، کە هەر خۆیان قاوەکە دروستدەکەن و قاوەخانەیەکی بچوکیشیان هەیە و بەرهەمەکەیان لەپاڵ هەندێک بەرهەمی دیکەی ناوچەی هەوراماندا پێشکەشی میوانەکانیان دەکەن.

ماوەی چەند مانگێکە دەستیانکردووە بە بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی نوێ کە لە تۆوی کەنگر درووستیدەکەن و هەر بە هەمان شێوەی قاوە ئامادەیدەکەن و پێشکەشی دەکەن و بە وتەی خۆشیان بە مەبەستی دەرمان خەڵک سوودی لێوەردەگرێت.

پێداچوونەوە؛ توانا نەقی