ڤاگنەر گەڕایەوە بۆ روسیا و پریگۆژین لە سانپترسبۆرگە
964+
ژووری هەواڵ
ئەگەرچی قەرار بوو ژیانی لە بێلاڕوس بەسەر ببات، بەڵام سەرۆکی ڤاگنەر گەڕاوەتەوە بۆ روسیا.
ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بێلاڕوس دەڵێت، حاڵی حازر پریگۆژین لە وڵاتەکەی نەماوە و بەبێ ترس گەڕاوەتەوە بۆ سانپترسبۆرگ کە زێدی خۆیەتی.
سانپترسبۆرگ ئەو شارەیە کە سەرۆکی روسیا ڤلادمێر پوتین و یاڤگنی پریگۆژین کاتی خۆی لەوێ یەکیان ناسیوە.
رۆژی 23ـی 6ـی 2023، پریگۆژین فەرمانی بە چەکدارەکانی کرد لە سوپای روسیا هەڵبگەڕێنەوە و تاوەکو مۆسکۆ نەوەستن.
هەروەها بەڵێنیدا بەزووی روسیا سەرۆکێکی دیکەی هەبێت و پوتین لە دەسەڵات دووربخاتەوە.
ئەو رووداوە سەرنجی هەموو جیهانی بۆ خۆی برد، چاوەڕێدەکرا خوێناویترین جەنگی سەدەی 21 بەرپابێت.
بەڵام 24 سەعاتی نەخایاند لوکاشینکۆ قەناعەتی بە پریگۆژین کرد هەڵگەڕانەوەکە بووەستێنێت و رووبکاتە وڵاتەکەی.
بەپێی رێکەوتنەکە روسیا سزای چەکدارەکانی ڤاگنەر نادات ئەگەر پەیوەندی بە سوپاوە بکەن، یان خۆیان لە چەک دابماڵن و رووبکەنە بێلاڕوس.
ئێستا کە پریگۆژین لە سانپترسبۆرگە و ئەوەش لادانە لە رێکەوتنەکەی نێوان خۆی و هاوڕێ کۆنەکەی، ماوەتەوە ببیندرێت لە رۆژانی داهاتوودا چی روودەدات.