له تێنسی وێمبڵدۆن یاسایه‌ك بۆ جلی ژێره‌وه‌ی كچان ده‌رچوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای 146 ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن، یاسایه‌ك له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه گۆڕا، ئه‌ویش تایبه‌ته به كچه یاریزانه‌كان و ده‌توانن جلی ژێره‌وه‌یان ته‌نیا سپی نه‌بێت و ره‌نگی دیكه‌ش له‌به‌ر بكه‌ن.
له پاڵه‌وانیه‌تیی وێمبڵدۆن سه‌رجه‌م یاریزانانی به‌شدار ده‌بێت جلی سپی له‌به‌ربكه‌ن، ته‌نانه‌ت شۆرت و مایۆ و ستیانیش، به‌ڵام له پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مساڵه‌وه، كه دووشه‌ممه ده‌ستیپێكرد، كچه یاریزانه‌كان بۆیان هه‌یه مایۆی ره‌نگی جگه له سپی له‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دڵه‌ڕاوكێیه رزگاربكه‌ن، كه جار هه‌یه به‌هۆی سووڕی مانگانه‌وه تووشی ده‌بن له كاتی به‌شداریكردنیان له یارییه‌كاندا.
چه‌ند جارێك یاریزانان داوایان كردبوو جگه له سپی، مایۆی ره‌نگی دیكه له پێ بكه‌ن و كێشه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام تا ئه‌مساڵ هیچ گۆڕانكارییه نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رجێك هه‌یه بۆ ئه‌م گۆڕانكارییه و نابێت مایۆكه زۆر درێژ بێت و له شۆڕتی ئاسایی درێژتر بێت.