ئەسکەلەی پێنج وەستا و کرێکار داڕما؛ یەکێکیان رزگاری نەبووە

964+

مەجید بتوێنی – راپەڕین

لە ناحیەی حاجیاوای ئیدارەی راپەڕین، ئەسکەلەیەک داڕماوە پێنج وەستا و کرێکار پێوە بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، چواری دیکەیان برینداربوون.

رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە لە کاتی کارکردنیاندا.

تەها محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین بە 964+ی وت، دۆخی بریندارەکان جێگیرە.

ئەو دەڵێت، تەمەنی کرێکارەکان لە نێوان ١٨ بۆ ٣٣ ساڵیدایە، ئەوەی کە گیانی لەدەستداوە ٢٧ ساڵانە.

لە لایەکی دیکە، عەلی قادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین بۆ 964+ی باسکرد، “سەرجەم کرێکارەکان کوردن وخەڵکی دەڤەرەکەن لە خانووی هاوڵاتیەک کاریان کردووە”.

ئەو رەتیکردەوە جگە لە داڕمانی ئەسکەلە، هیچ هۆکارێکی دیکە هەبێت بۆ رووداوەکە.