ئاگره‌كه‌ی قوله‌به‌رز هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌

964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان

ئاگرێکی گەورە لە دارستانی رووباری سیروان لە گوندی قولەبەرز کەوتووتەوە و بەهۆی نەبوونی رێگای ئۆتۆمبێل تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

وته‌بێژی به‌رگریی شارستانی گه‌رمیان به‌ 964ی راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌بوونی رێگه‌ بۆ چوونه‌ نزیك ئاگره‌كه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌وبه‌ری رووباری سیروان، نه‌یانتوانیوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.