نۆژەن دەکرێتەوە

ئارامگەى پیرەمێرد چاوەڕێى دیزاینەرانە


دیلان محەمەد

دواى ئەوەى لە 20.3.2026، ئارامگەى پیرەمێر شاعیرى گەورەى کورد، بەهۆى رەوشى کەشوهەوا وێنەکەى کەوتە خوارەوە و وێنەکەى شکا، دامەزراوەى ڤیم بڕیاریداوە بە شێوازێکى نوێ نۆژەى بکاتەوە.
شادمان محەمەد، رێکخەرى پڕۆژەکان لە دامەزراوەى ڤیم بە 964ـى وت،”بانگەوازمان کردووە بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران تا جوانترین و باشترین نەخشە و دیزاینەکانیان بنێرن کە شایستە بێت بە ئارامگەى پیرەمێردى شاعیر”.
وەک دەڵێت، دواى ئەوەى یەکلایى بوونەوە لەسەر هەڵبژاردنى باشترین دیزاین، دەست بە نۆژەنکردنەوەى و دروستکردنى ئارامگەکە دەکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح