خانەقین.. 15 خانوو بەسەر هەژاران دابەشکرا
964+
راژان مەجید
ئەوەی دەیبینن کۆمەڵگەیەکە پێکدێت لە 15 خانوو، ئەمڕۆ هەینی، لە سێیەم رۆژی جەژندا کلیلەکانی بەسەر خەڵکی هەژاری قەزای خانەقین دابەشکرا.
ئەو کۆمەڵگەیە کە هێشتا 25 خانووی تری ماوە، لەلایەن گەنجێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت بە پارەی خەڵکی خێرخوازی دەڤەرەکە دروستکراوە.
ئەو 15 خانووە، نۆ مانگی خایاند تاوەکو دروستکران، ئەوانی تریش لە ئێستادا سەرقاڵی کۆکرنەوەی کۆمەک و یارمەتین لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی بکەن.