مێسی و هاوڕێیەکانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
عێراق چەندەمە؟
ئه‌رجه‌نتین یه‌كه‌می جیهانه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە پاڵەوانی مۆندیالی 2022 بوو، پلەی یەکەمی ریزبەندی مانگانەی جیهانی پاراست، کە لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)ـەوە راگه‌یاندراوه.
پۆلێنه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه و ئه‌رجه‌نتین له پله‌ی یه‌كه‌مه، كه سێ مانگه له‌و پله‌یه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نسا و به‌ڕازیل له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌من.
هه‌روه‌ها ئینگلتەرا بازی داوه بۆ پلەی چوارەم، بەلجیکا له پلەی پێنجەمه و کرواتیا شەشەمه و هۆڵەنداش حەوتەم.
لەلایەکی دیکەوە هەریەکە لە ئیتالیا و پورتوگال و ئیسپانیا پلەکانی هەشتەم و نۆیەم و دەیەمیان بەدەستهێناوە.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش له پۆلینه نوێیه‌كه‌دا له پله‌ی 70یه.