هاوڵاتییەک لە سلێمانی وا دەڵێ
“براکەم کارەبای هەڵنەکراوە، پارەی کارەبای بۆ هاتووەتەوە”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوڵاتییەک لە کارەبای رۆژئاوای سلێمانی هاتە دەرەوە و قسەی بۆ مایکی 964 کرد، ئەو گازندەی ئەوە دەکات، خۆی سۆلار سیستم بەکاردەهێنێ و بەشی براکەشی لێ داوە، کەچی پارەشیان بۆ هاتووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە `8.10.2026، کۆتا رۆژە بۆ دانەوەى قەرزى کۆنى کارەبا بە لێخۆشبوونى 50%، دوا دەرفەتە بۆ ئەوەى قەرزەکە نەبێتە قیستى مانگانە.
رۆژى 23.9.2026، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە رێکەوتی 24ـی ئەیلول (مانگی 9) تاوەکو 18ـی تشرینی یەکەم (مانگی 10) دوایین وادە دەبێت بۆ ئەوەی هاوبەشانی کارەبا سوودمەند بن لە لێخۆشبوونی قەرزەکانیان کە رێژەکەی دەگاتە 50%.
هەروەها هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگای ئی پسولەوە قەرزی کارەباکەیان بە داشکاندنەکەوە تا کاتژمێر (12)ی نیوەشەو بدەنەوە.
داشکاندنەکان بەم شێوەیەیە:
ماڵان و کشتوکاڵ: داشکاندنی 50% بۆ سەرجەم قەرزەکان.
پیشەسازی، بازرگانی و میری: داشکاندنی 25% (جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بەخۆیان هەیە).
مەرجی سوودمەندبوون: دەبێت هاوبەشەکە دوای لێدەرهێنانی داشکاندنەکە، تەواوی پارەکەی تر بە یەکجار بدات (لە رێگەی سیستەمی ئی-پسوولە، یان بنکەکانی فرۆشتنی وزە).
دوای دەرفەتەکە چى روودەدات؟
ئەگەر هاوبەشێک تا ئەو بەروارە قەرزەکەی نەداتەوە یان نەچێت بەدەم پرۆسەکەوە، ئەوا راستەوخۆ و بەشێوەی ئۆتۆماتیکی تەواوی قەرزەکەی (بەبێ هیچ داشکاندنێک) دەکرێتە قیست بۆ ماوەی 6 تا 24 مانگ. دواتر ئەو قیستانە دەخرێنە سەر پسوولەی مانگانەی “پرۆژەی رووناکی” و دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا پارەکە بدرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا