ئەم هەواڵە بۆ مووچەخۆرانە

مووچە دابەشدەکرێ، بەڵام پێش چوون بۆ ATM چاوەڕێی نامە بن

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ لە هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هەموو مووچەخۆران و خانەنشینان کراوە، ئاگادارییەک کە پەیوەندی بە سەردانی بانک و ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە هەیە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی تیمی پرۆژەی هەژماری من رایگەیاند، مووچەخۆران و خانەنشینان ئەمڕۆ یەکشەممە تا کاتی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان و ئامێرەکانی ATM نەکەن.

هۆکاری ئەم داواکارییە ئەوەیە کە لەو کاتەدا هێشتا هیچ بڕە پارەیەک نەخراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکان، بۆیە چوون بۆ ATM لەوانەیە ببێتە هۆی چاوەڕوانی و سەردانی بێ سوود.

کەواتە، کەی بچن بۆ راکێشانی مووچە؟

بەپێی ئاگادارییەکە، پێویستە مووچەخۆران چاوەڕێی گەیشتنی نامەی فەرمیی مۆبایل (SMS) بن، نامەیەک کە پشتڕاستی دەکاتەوە مووچەکەیان خراوەتە سەر هەژمارەکەیان.

بۆیە، پێش ئەوەی بەرەو بانک یان ATM بکەونەڕێ، مۆبایلەکەتان بپشکنن و چاوەڕێی نامەی پشتڕاستکردنەوە بن، بۆ ئەوەی کاتتان بە سەردانی بێ سوود بەفیڕۆ نەچێت.

ئەمەش خشتەی مووچەی مانگی نۆیە

ئەمەش خشتەی مووچەی مانگی نۆیە