سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لەگەڵ چەند بەشداربوویەکی دیدارەکە. فۆتۆ: راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی
دەستەی دەستپاكیی ههرێم لە ئەمریكا “متمانه دهگێڕێتهوه”
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان، لە واشنتۆن، بەشداری لە دیدارێكی نێودەوڵەتی بەناوی “گێڕانەوەی متمانە” دەكات، كە تایبەتە بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
لە دیدارەكەدا، زیاتر لە 300 ئەندامی وڵاتانی دنیا و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی بەشدارن و گفتوگۆ لە بارەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و مەترسییەكانی لەسەر ئابووری و سیستمی وڵاتان دەكرێت.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، كه وەك تاكە كەس لە كوردستانەوە بەشداریی دیدارەكەی كردووە، به تۆڕی 964 راگەیاند، بەشدارییان له دیداری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووه بە ناونیشانی ” گێرانەوەی متمانە”، كە ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری دامەزراوەكانی وڵاتان بەشدارن، لە عێراقیش نوێنەری چەند دامەزراوەیەك بەشدارن.
وتیشی، لە دیدارەكەدا باسی مەترسییەكانی گەندەڵی دەكرێت لەسەر ئابووری جیهان و بڕیاریشە لە چوارچێوەی دیدارەكەدا چەندان كۆبوونەوەی گرنگ بكەن و لەوێدا باسی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە كوردستان بكەن.
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی دووپاتی كردەوە، تەنیا ئاماژەدان بە هەوڵەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەو دیدارانەدا هەنگاوی گرنگن.