یاریزانێك له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌یه‌وه ده‌ستدرێژی كرایه‌سه‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریزانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كه‌ڕار نه‌بیل له لایه‌ن به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌كه‌ی هێرشی كرایه و لێیان دا، یانه‌كه‌شی ده‌رگای یاریگه‌كه‌ی به رووی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی داخست.
به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌ی جه‌وییه به‌هۆی تووڕه‌بوونیان له یاریزانه‌كه، كه گوایه له یاریی كلاسیكۆی عێراق به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌وڕا به ئاستێكی خراپ ده‌ركه‌وتووه، له مه‌شقه‌كانی دوێنێی یانه‌كه‌دا هێرشیان كرده سه‌ر یاریزان كه‌ڕار نه‌بیل.
ئه‌و هانده‌رانه هه‌روه‌ها راهێنه‌ری یانه‌كه “موئمن سلێمان”ـیان به هۆی شكستی تیپه‌كه زانی و داوایان له ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان كرد، مووچه‌ی یاریزانه‌كان به رێژه‌ی 30% ببڕێت.
جه‌وییه له یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی عێراق به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی زه‌وڕا دۆڕا، به‌مه‌ش 5 خاڵ له یانه‌ی شوڕته‌ی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دووركه‌وته‌وه.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی جه‌وییه ئه‌مڕۆ بڕیاری دا ده‌رگه‌كانی یانه‌كه له كاتی مه‌شقه‌كاندا به رووی هانده‌رانی تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دابخات.