گڵکۆی پیرەمەگرون و تۆفیق وەهبی بەگ - وێنە: CDO
لە کاتی نۆژەنکردنەوە
گولەتۆپێکی نەتەقیو لەنزیک گڵکۆی پیرەمەگرون و تۆفیق وەهبی بەگ بینرا
ئەحمەد مستەفا
تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گڵکۆی پیرەمەگرون و تۆفیق وەهبی بەگ، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی کار، سەردانی شوێنی گڵکۆکانی کرد بۆ دوا هەڵسەنگاندنی ژینگەی کار و پێداویستییەکانی پرۆژەکە.
لە میانی ئەم سەردانەدا، تیمی کار گولە تۆپێکی نەتەقیوی لە ناوچەکەدا دەستنیشان کرد.
بە دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی بە سەرپەرشتیاری موحسین شێخ عەبدولکەریم بەرزنجی، بڕیاری دا بە زووترين کات کاری پێویست بۆ پوچەڵکردنەوە و لابردنی مەترسییەکە ئەنجام بدرێت.
پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گڵکۆی پیرەمەگرون و تۆفیق وەهبی بەگ لەلایەن رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و مۆزەخانەی ئەمنە سورەکە بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێت.
پێشتر، لە 5ی ئابی 2026، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، هەڵمەتی پاککردنەوەی گڵکۆی پیرەمەگرون و تۆفیق وەهبی بەگ و سەیرانگای زێوێیان ئەنجام دابوو، ئەو هەڵمەتەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی گڵکۆکان ئەنجام درابوو.
دیمەنی گولەتۆپەکە؛