نەیمار. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
نه‌یمار سعوودیه‌ی ره‌تكرده‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی به‌رازیلی ئاماده‌نییه رووبكاته خولی سعوودیه و به ژیانی خۆی له پاریس رازییه.
رۆژنامه‌ی لێكیپی فه‌ڕه‌نسی نووسیویه‌تی، نه‌یمار له پاریس ئاسووده‌یه و ژیانێكی خۆش به‌سه‌رده‌بات، حه‌زیش ناكات بچێته خولی سعوودیه.
رۆژنامه‌ی ئاتلتیكی به‌ریتانییش له لای خۆی نووسیویه‌تی، ئێستا ئامانجی گه‌وره‌ی یانه‌كانی سعوودیه، گواستنه‌وه‌ی نه‌یماره و بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆریان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه چ یانه‌یه‌ك ئۆفه‌ری پێشكه‌ش به نه‌یمار كردووه.
نه‌یمار گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان تا 2027 واژۆ كراوه و پێناچێت رووبكاته هیچ یانه‌یه‌كی دیكه، هه‌رچه‌نده له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو یانه‌كه ده‌یه‌وێت به‌ڕێی بكات.