سێ کەسی دەوێت بۆ کێشان

قەپانێکی 70 ساڵە تا ئێستا ئیشی خۆی دەکات

رازاو محەمەد – سلێمانی

لە یەکێک لە دوکانە بەقاڵییەکانی سلێمانی قەپانێک هەیە کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 70 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، جا ئەم قەپانە جیاوازە سێ کەسی دەوێت تا شتێکی پێ کێشانە دەکرێت.

دڵشاد حسێن پەلقەوی خاوەنی قەپانەکە بۆ 964 دەڵێت، لەساڵی 1975ـەوە خەریكی كاری بەقاڵیە و ماوەی نزیكەی زیاتر لە 70 ساڵە دوو قەپان لەناودوكانەكەیدایە كە لە پێشوتردا كاری كێشانیان بۆشتومەك كردووە.

وتیشی، قەپانەكە دوو سەری هەیە بە سەرێكیان كەلوپەلی وەزنی سوك و بەسەرەكەیتریان وەزنی قورس دەكێشێت لە یەک كیلۆوە تا 160 كیلۆی پێ كێشراوە.

ئەم قەپانە جیاوازە سێ کەسی دەوێت تا شمەکێکی پێ دەکێشرێت و دڵشاد دەڵێت باوکی بەکاری هێناوە و ئەوانیش وەک یادگاری لە دوکانەکە هێشتوویانەتەوە.

پێداجوونەوە: توانا نەقی