مشاربەدەستێک بە بارێک داری تەڕ و باڵابەرزەوە گیرا – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
لە گوندێکی بەرزنجە
مشاربەدەستێک بە بارێک داری تەڕ و باڵابەرزەوە دەستگیر کرا
شۆڕش قادری
لە گوندێکی ناحیەی بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی، مشاربەدەستێک بە بارێک داری باڵابەرز و جوانەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سنوری گوندی (شوکێ)ـی سەربە ناحیەی بەرزنجە، هاوڵاتیەك بەتۆمەتی بڕینی داری سروشتی، لەلایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجەوە دەستگیر کراوە.
لەکاتی دەستگیر کردنیدا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە پشتەکەی پڕبووە لە داری تەڕی بڕاوە و مشارێک.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.