کەس خۆی ناکا بەساحێبی

لە شەقامێکی سلێمانی مانگێکە بۆرییەک شکاوە و ئاوی لێدەڕوا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لەم بێ ئاوییەدا، نزیکەی مانگێکە بۆرییەکی ئاو لەبەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی شکاوە و ئاوی لێدەڕوا.

پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و دیمەنەکانی تۆمارکردووە کە بە درێژایی شەقامەکە ئاو جۆگەلەی بەستووە و دەڕواتەخوار، دوکانداران و خەڵکی گەڕەکەکە دەڵێن، نزیکەی مانگێکە ئەوە وەزعیەتی و کەسیش خۆی لێ ناکا بەساحێبی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری