لە سلێمانی
ئەگەر پارەی زیادەت لێوەرگیرا ئاگادارمان بكەن
964+
دیلان محمەد- سلێمانی
لە رۆژانی جەژندا لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی لە سلێمانی چاودێریی سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی دەڵێت، لە هەر شوێنێک پارەی زیادیان لێسەندیت، پەیوەندیمان پێوە بکەن.
بە هۆی جەژنی قوربانەوە زیاتر لە 100هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان كردووە و لیژنەیەكیش چاودێریی بازاڕ دەكات، بۆ ئەوەی نرخەكان دەستكاری نەكرێن.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی بە تۆڕی 964 راگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە، لە هەر جێگەیەک نرخیان گران کردبوو یان پارەی زیادیان لێسەندن، پەیوەندیی بکەن بە ژمارە 100 ەوە.
هەر شوێنێك سەرپێچی لە نرخدا بكات، سزادەدرێت و شوێنەكەی دادەخرێت و ئاگاداریش لەسەر شوێنەكەی دەنووسرێت، كە سەرپێچی لە نرخ و كوالێتی و جۆردا كردووە، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی وادەڵێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا