پێنج کەس لەسەر شەڕەتەقەکەی قەزای خەبات دەستگیرکران

هاوبەش ئەبوبەکر

هێزەكانی ئاسایشی هەولێر، پێنج كەس لەسەر شەڕە تەقەکەی شەوی رابردووی سنووری قەزای خەبات دەستگیردەكەن.

شەڕەتەقەکە لەنێوان دوو خانەوادە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دروستبووە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە بڵاوكراوەتەوە، پێنج کەس لە هەردوو خانەوادە دەستگیرکراون و دەستیشگیراوە بەسەر چەکەکانیاندا، دەشدرێن بە دادگا.

ماوەی چەند مانگێکە رووداوی شەڕە تەقە لەو قەزایە پەرەی سەندووە و دامودەزگا ئەمنیەکان رۆژانە هەڵمەتی داەستبەسەرداگرتنی چەکیان لەو قەزایە هەیە.