گەڕان بەدوای تەرمی دووەم لە رووباری خابوور بەردەوامە

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵ کە تەمەنی یەکێکیان 13 ساڵ و ئەوەی دیکەیان 15 ساڵ بوو لە رووباری خابوور خنکان.

دوای نیو کاتژمێر لە خنکانیان تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە و گەڕان بۆ تەرمی دووەم بەردەوامە.

شایەتحاڵێک لەنزیک رووداوەکە بوو، ساتی نقومبوونی ئەو دوو مێرمنداڵە بۆ 964 دەگێڕێتەوە.