فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانی
458 گه‌شت له سلێمانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان، ئیتر فڕۆكه‌خانه‌كان زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی وه‌ستانی گه‌شته‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
تۆڕی 964 زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت، له‌وه‌ته‌ی وه‌ستانی گه‌شته‌كان و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، 458 گه‌شت له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له سلێمانی هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق رایگه‌یاند، ئاسمانی عێراق كرایه‌وه و گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان له 72 كاتژمێری داهاتوو ئاماده ده‌بن بۆ گه‌شته‌كانی چوون و هاتن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا