فیلمی هیندی نا.. ئایفۆنی هیندی

+964

بڵند عوسمان
ئەپڵ بەنیازە بارگەو بنەی لەچین بپێچێتەوەو روو لەهیندستان بکات، چونکە لە چین باری لارەو دەیەوێت مشورێکی خۆی بخوات.

رۆژنامەی گاردیان نوسیوێتی تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەپڵ لەسەدا ٢٥ی کارگەکانی لەچینەوە دەباتە هیندستان، چونکە بەم دواییە بەبیانووی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئاستەنگی زۆری بۆ دروست کراوە.


لەهیندستان دەستی کار هەرزانەو بازاڕێکی گەورە هەیە، بۆیە ئەپڵ رووی لەوێ ناوە.


پێشتر لەساڵی ٢٠١٧ەوە ئەپڵ هەندێ جۆری ئایفۆنی هەرزانی وەک ئێکس ئاڕی لەهیندستان دروست دەکرد، بەڵام هەنگاوەکەی ئەمجارەی گەورەترە.


ئەمساڵ لەپاڵ چین، ئەپڵ ئایفۆن ١٤ی لە هیندستان بەرهەمهێنا.