وێنەی کاتی ئاشبوونەوەکە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یونس مه‌حمود به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌یه
سه‌رۆك وه‌زیران “عه‌دنان درجال و یونس مه‌حمود”ـی ئاشتكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا، به 964ی راگه‌یاند، به ده‌ستپێشخه‌ری و به‌شداریی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و یونس مه‌حمودی جێگری دووه‌می ئاشت بوونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ڕیان كرد.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندی به عه‌دنان درجال كردووه و داوای لێكردووه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و یونس مه‌حمود ئاشت بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، شه‌وی رابردوو عه‌دنان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق چوونه‌ته ماڵی یونس مه‌حمود و ئاشتبوونه‌ته‌وه.
“یونس پێشوازی له عه‌دنان و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه كردووه، به‌ڵام وتویه‌تی له مافی خۆم خۆشنابم”، سه‌رچاوه‌كه‌ی 964 وای وت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، یونس مه‌حمود ئەمڕۆ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێکەوتووە و به‌غدای جێهێشتووه.
عه‌دنان درجال و یونس مه‌حمود دوێنێ به ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان هه‌بووه، له‌وێدا یونس مه‌حمود، كه تازه له ئیسپانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، پرسیاری له درجال كردووه بۆچی ئه‌وی وه‌ك ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كه‌نداو به‌ربژێر نه‌كردووه و له شوێنی ئه‌ودا عه‌لی جه‌باری جێگری یه‌كه‌می ده‌ستنیشان كردووه، له‌و گفتوگۆیه‌دا گرژی دروست بووه و دواتر عه‌دنان درجال په‌لاماری یونسی داوه و لێی داوه، دواتر یونس له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا سكاڵای له‌سه‌ر درجال تۆمار كردووه.