چەند ژنێک بە جلی کوردیی. وێنە: ئەرشیف
مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكارانی زانكۆی ئاكرێ
ئیتر له‌مه‌ودوا دووشه‌ممان به جلی كوردی ده‌وام ده‌كه‌ن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زانكۆی ئاكرێ بۆ زانستی كرداری بڵاویكرده‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستن و به‌رزڕاگرتنی كولتووری نه‌ته‌وه‌یی و پێشاندانی ره‌سه‌نایه‌تی، پێشنیاریان كردووه كه رۆژانی دووشه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و ته‌واوی خوێندكارانی زانكۆكه به جلی كوردی ده‌وام بكه‌ن.
زانكۆی ئاكرێ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، داوا له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و خوێندكاران ده‌كه‌ن له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه هه‌مووان به جلی كوردی بێنه زانكۆ و ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و هه‌مووان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌بێت جلی كوردی له‌به‌ر بكه‌ن یان نا.